وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی حه‌یده‌ر شه‌شۆ بڵاوده‌كاته‌وه
ئومێد سه‌باح وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، له‌روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند دوای ئه‌وه‌ی "تاقمێك" له‌ده‌ڤه‌ری شنگال له هه‌وڵی دامه‌زراندنی هێزێك له ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو چوارچێوه‌ی یاسایی‌و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بوون، له سه‌ره‌تای مانگی 2ـی ئه‌مساڵ ئاگادار كران كه ڕێگه نادرێت هیچ هێزێك له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی یاسا دروست بكرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه دوو مانگ مۆڵه‌تیان پێ درا كه پێویسته هه‌تا سه‌ره‌تای مانگی 4ـی 2015 خۆیان یه‌كلای بكه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان بێت خزمه‌تی شنگال‌و كوردستان بكه‌ن ده‌توانن به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له ڕیزی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌شداری بكه‌ن و ڕێكبخرێن.
ده‌ڵێت "كه‌چی ئه‌وان سوور بوون له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانیان‌و ته‌حه‌ددای ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمیان ده‌كرد".
ڕایده‌گه‌یه‌نێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه نادرێت هێزی نایاسایی دروست بكرێت‌و سه‌رپێچیكارانیش به پێی یاسا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
جه‌ختده‌كاته‌وه له‌به‌رئه‌وه حه‌یده‌ر شه‌شۆ به‌رپرسی ئه‌م تاقمه‌و چه‌ند كه‌سێكی تر به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی‌و ئاشكرا ده‌ستگیر كراون‌و ده‌درێنه دادگا‌و كه‌سیش شوێن‌بزر نه‌كراوه‌و به نهێنی ده‌ستگیر نه‌كراوه.
حه‌یده‌ر شه‌شۆ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی، چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر هێزێكی له‌ئێزیدیه‌كان دروستكرد، دواتر هێزه‌كه‌ی خسته سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی، دوێنێ دووشه‌ممه هه‌واڵی رفاندنی له‌میدیاكانی یه‌كێتی بڵاوكرایه‌وه.
