ژمارەیەك گیراوی كورد لە ئێران داوا دەكەن لەهەرێمی كوردستان سزاكەیان تەواو بكەن

ژمارەیەك گیراوی كورد لە ئێران داوا دەكەن لەهەرێمی كوردستان سزاكەیان تەواو بكەن
محەمەد هاودیانی وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان رای دەگەیەنێت، نزیكەی 150 گیراوی ئێرانی لە گرتیەكانی هەرێمی كوردستان داوا دەكەن بگەڕێندرێتەوە وڵاتەكەیان بۆ تەواوكردنی سزاكانی سەریان.
وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم هەروەها گوتی: لەماوەی چەند مانگی رابردوو لەنێوان حكومەتی عێراق و ئێران رێكەوتنێك ئیمزا كراوە بەوەی ئەو گیراوانەی ئێرانی كە لەعێراق بەهەر تاوانێك سزا دراون و دەیانەوێ لەبەندیخانەكانی وڵاتەكەی خۆیان ماوەی سزاكەیان تەواو بكەن و بە پێچەوانەوەش، ئەو رێكەوتنە لەپەرلەمانی عێراقیش پەسەند كراون.
هەروەها گوتی، هەمان ئەو رێكەوتنە لەماوەی داهاتوو كە ئێستە ئامادەكاری بۆ دەكەین لەهەرێمی كوردستانیش دێتە جێبەجێ كردن.
راشیگەیاند: لەبەندیخانەكانی هەرێمی كوردستان 178 كەسی ئێرانی هەن و بە تاوانی جۆراوجۆر سزا دراون، لەو ژمارەیەدا 143 كەسیان داواكاری ئەوەیان پێشكەش كردووە ماوەی سزاكەیان لە وڵاتی خۆیان تەواو بكەن.
Top