دەوڵەتانی عەرەبی سوننە هێندەی لە مەددی شیعە دەترسن هێندە لە دەوڵەتە ئیسلامییەكەی داعش ناترسن

دەوڵەتانی عەرەبی سوننە هێندەی لە مەددی شیعە دەترسن هێندە لە دەوڵەتە ئیسلامییەكەی داعش ناترسن
د. كۆل بونزل تایبەتمەند لەسەر ئایدیۆلۆژیەتی دەوڵەتی ئیسلامی بۆ گوتى: باوەڕم وا نییە رۆژئاوا هەڵوێستێكی یەكگرتووی هەبێت. وا پێدەچێت ئەمریكا لە سایەی ئیدارەی سەرۆك ئۆبامادا بیەوێت دەستی ئێران پتر واڵا بكات لە جیهانی عەرەبیدا لە بەرامبەر گەیشتن بە رێككەوتنێك لە بارەی كێشە ئەتۆمییەكەوە. ئاشكرایە فەرەنسا، لە نێو هێزە رۆژئاواییەكاندا گومان و رارایی هەیە لەم بارەوە. ئیدارەی ئۆباما دەستبەرداری سعودیە نابێت، یاخود سەرزەنشتی كردەوەكانی سعودیە ناكات لە یەمەن، بەڵام ئەوەی روونە ئەوەیە كە سەرۆك ئۆباما پتر دەیەوێت جیاوازییە تایەفەگەرییەكان تێپەڕێنێت وەك لەوەی پەرە بە كامپێكی سوننە بە سەركردایەتی سعودیە و میسر بدات لە دژی كامپی شیعە بە سەرۆكایەتی ئێران. لە تێڕوانینی مندا، ئەگەری ئەوە هەیە واقیعە سیاسییەكان لە ناوچەكەدا دژی ئەم پێكهاتنە بن.

كۆل بونزل هەروەها گوتی: پێموا نییە توركیا ئامادە بێت لە رووی سەربازییەوە كار بكات بۆ پاشەكشەپێكردنی دەستڕۆیشتویی ئێران لە ناوچەكەدا، بەتایبەتی لە غیابی پشتیوانییەكی چالاكی ئەمریكی بۆ ئەم كارە.


شايانى باسه بونزل هەروەها گوتی: تا دەستڕۆیشتویی ئێران زیاتر بێت لە عێراقدا، ئەوا عێراق پتر دەبێتە دۆخی نەخوازراوی جیهانی عەرەبی.

لە كۆتایی قسەكانیدا د. كۆل گوتی: هێشتا ڕوون نییە گەردەلوولی یەكلاكەرەوە دەبێتە هۆی پاشەكشەپێكردن، چ جای رووخاندنی ڕژێمی حوسییەكان لە یەمەن. پێموا نییە ئەم ئۆپەراسیۆنە ئاماژە بێت بە رووخاندنی رژێمەكەی ئەسەد.

بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە لە گۆڤاری گوڵان ژمارە(1020)
Top