میحوەری مەخموور.. هێرشێکی داعش تێکشکێنرا

 میحوەری مەخموور.. هێرشێکی داعش تێکشکێنرا
چەکدارانی داعش لە میحوەری مەخموور هێرشیانكردە سەر هێزی پێشمەرگە، بەڵام تێکشکێنران.

سیروان بارزانی، سەرپەرشتیاری میحوەری مەخموور- گوێڕ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کاژێر 9:40 خولەکی ئەمشەو چوارشەممە 25/3/2015، چەکدارانی داعش لە هەردوو گوندی سوڵتان عەبدوڵلا و تەلەڕیم هێرشیانکردە سەر هێزی پێشمەرگە، بەڵام لەلایەن پێشمەرگەوە تێکشکێنران.

سیروان بارزانی گوتیشی:" لە هێرشەکەدا چەکدارێکی داعش کوژراوە و یەکێکی دیکەش برینداربووە، لە بەرامبەریشدا هیچ زیانێک بەر هێزی پێشمەرگە نەکەوتووە".

هەر ئەمشەو بنكەكانی چەكدارانی داعش لە چەند ناوچەیەكی میحوەری ناوەڕان-ی باكووری موسڵ بە چڕی لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان بۆردوومانكران.

سەربەست تروانشی، بەرپرسی میحوەری ناوەڕانی هێزی پێشمەرگە گوتی كە ئێستا ناوچەی شەلالات، گوندی خورساباد و بەیبووخت لە باکووری موسڵ بە چڕی لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە بۆردووماندەکرێن و تاوە ئێستاش بۆردوومانە بەردەوامە.







رووداو
Top