كه‌سكێ .. پێشمه‌رگه ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراوی ته‌قاندنه‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌ك له میحوه‌ری كه‌سكێ به ئاژنسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند؛ شه‌وی ڕابردوو چه‌كدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراویان بەرەو سە‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه نارد، به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی بگاتە سەنگەرەکانی پێشمەرگە له دووره‌وه له‌لایه‌ن هێزەکانی پێشمه‌رگه ته‌قێندرایه‌وه.
به گووته‌ی سه‌رچاوەی هەواڵەکە، فڕۆكه جه‌نگیه‌كانیش مۆڵگه‌كانی داعشیان بۆردومانکردووە و له‌كاتی بۆردومانەکە دا ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌رز بیستراوه و ئاگرێكی گه‌وره به‌رزبۆ‌ته‌وه کە پێشبینی دەکرێت كۆگایه‌كی گه‌وره‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی داعش بووبێت.
