18 چەکدارای داعش کوژران

18 چەکدارای داعش کوژران
کەمێک پێش ئێستە لە گوندی عاشق لە میحوەری ئاسکی موسڵ 18چەکداری داعش کوژران

عەقید کامەران هەورامی ئەفسەر لە سوپای زێرەڤانی لە میحوەری ئاسکی موسڵ لە ڕۆژئاوای شاری موسڵ ڕاگەیاند : سەعات 12 ئەمشەو چەکدارانی داعش جوڵەیەکیان بە ئاراستە پێشمەرگە دەست پێکرد.

گوتیشی: دوای ئاگادارکردنەوەی فرۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانان, بۆردومانی ئەو چەکدارانەی داعشیان کردو زیاتر لە 18چەکداری داعش کوژران و ئۆتۆمبیلەکانیشان بەهۆی ئەو بۆردومانەوە سوتان.

هەورامی گوتیشی: بەهۆی بۆردومانی ئەو فرۆکانەوە چەکدارانی داعش نەیانتوانی بگەنە نزیک پێشمەرگەو ئێستەش بارودۆخی ناوچەکە ئارامەو پێشمەرگە لە ئامادە باشی تەواو دایە.
Top