شنگال.. بەبێ زیانی پێشمەرگە هێرشێکی داعش تێکشکێنرا
عەقید عیسا زێوەیی، فەرماندەی لیوای٤ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە بە رووداوی راگەیاند، چەکدارانی داعش کاژێر 2:30 خولەکی ئەمڕۆ دوو شەممە 23/3/2015 بە چەکی مامناوەند لە ناوچەی ست زەینەب لە قەزای شنگال هێرشیان کردە سەر هێزی پێشمەرگە، بەڵام تێکشکێنران.
زێوەیی، گوتی:" هێرشەکەی داعش بەبێ زیانی پێشمەرگە تێکشکێنران و بەپێی گفتووگۆکانی داعش کە لە بێتەلەوە گوێبیستیان دەبین کوژراو برینداری زۆریان هەیە".
ئەو فەرماندەیەی هێزی پێشمەرگە گوتیشی:" ئەو گرووپەی هێرشیان کردووە ئێستا توانای وەڵامدانەوەی بۆردوومانەکانی هێزی پێشمەرگەیان نەماوە".
