توركیا: نه‌عله‌ت له‌و كرده وه‌حشیگه‌رانه‌ی داعش ده‌كه‌ین.
له مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌م ساڵ 17 پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له باشووری شاری كه‌ركوك به دیل كه‌وتنه ده‌ستی چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش. رۆژی 21 ئه‌م مانگه كه هاوكاته له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی نه‌ورۆز، داعش سێ پێشمه‌رگه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه سه‌ربڕی. گرته ڤیدیۆكهشی له ماڵپه‌ڕێكی نزیك له خۆی بڵاو كرده‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له نووسراوێكدا وێڕای پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆی كه ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ی پێشمه‌رگه‌كانی كردووه، ئیدانه‌ی كرده‌وه وهحشیگهرانهكهی داعش ده‌كات.
له نووسراوه‌كه‌دا هاتووه: "به‌دڕندانه سه‌ربڕینی سێ پێشمه‌رگه‌كه‌ی كوردستان به‌توندی ئیدانه‌ی ده‌كه‌ین و نه‌عله‌ت له‌و كرده وه‌حشیگه‌رانه‌یه ده‌كه‌ین".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا هاوخه‌می خۆی له به‌رانبه‌ر ئه‌و ئازاره‌ی گه‌لی كورد ده‌ربڕی و راشیگه‌یاند: "له‌م رۆژه‌دا هاوخه‌می خۆمان بۆ گه‌لی كوردستانی برا ده‌رده‌بڕین. له‌و نێوه‌نده‌شدا ده‌مانه‌وێت دووپاتی بكه‌ینه‌وه كه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه دژی داعش پاڵپشتی له عیراق و كوردستان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌مه‌ش ئاماده‌ین هه‌موو هاوكارییه‌ك پێشكه‌ش بكه‌ین و به‌رده‌وامیش ده‌بین له هاوكاری".
