هاتوچۆی هه‌ولێر ئاماری ڕووداوه‌كانی دوو رۆژی نه‌ورۆزی ڕاگه‌یاند
له‌ماوه‌ی دوو رۆژی نه‌ورۆزدا، له سنوری شاری هه‌ولێر سێ روداوی هاتوچۆ رویداوه، له ئه‌نجامدا (5) كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و (5) كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
فازل حاجی وته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر، به خه‌ندانی راگه‌یاند " له رۆژی یه‌كه‌م له‌سنوری شاری هه‌ولێر دوو روداوی هاتوچۆ هه‌بووه، له‌روداوی یه‌كه‌مدا، له‌سه‌ر رێگای هه‌ولێر پیرمام چوار هاوڵاتی كه پێكهاتبوون له دوو منداڵ و دایك و باوكێك گیانیان له‌ده‌ستداوه."
وته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر وتیشی " هه‌ر له یه‌كه‌م ڕۆژی نه‌ورۆزدا، له‌رووداوێكی دیكه‌دا هاوڵاتیه‌كی تر گیانی له‌ده‌ستداوه‌و دوو كه‌سی تریش بریندرابوون، له دووه‌م ڕۆژی نه‌ورۆزیشدا، له روداوێكی هاتوچۆدا سێ كه‌س برینداربوون."
وته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پۆلیسی هاتوچۆ زۆر به‌باشی پلانه‌كانی خۆی بۆ جه‌ژنی نه‌ورۆز جێبه‌جێ كردووه.
