سبەی پارە دەگاتە ھەرێم و دووسبەیش دابەش دەکرێت
گوتەبێژی وەزارەتی داراییی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان (ئەحمەد عەبدورەحمان) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "ئامادەکارییەکان ھەمووی تەواو بوونە بۆ ئەوەی سبەی دووشەممە پشکێکی دیکەی بوودجە لە بەغداوە بۆ ھەرێمی رەوانە بکرێ و ھەر کاتێکیش گەییشت، بڕەکەی ئاشکرا دەکەین."
(ئەحمەد عەبدورەحمان) گوتیشی، دووسبەی سێشەممە دەست بە دابەشەکردنی مووچە دەکرێت و، لە ئەنجوومەنی ئاسایش و دەزگای گشتیی ئاسایش و فەرماندەی ھێزی زێرەڤانی و ھێزی ئامادەوە دەست پێ دەکات."
ئەمەش لەکاتێکدایە پێشتر وەزیری داراییی عێراق رایگەیاند، ٤٩٠ملیار دیناری دیکە بۆ ھەرێمی کوردستان رەوانە دەکەن.
