لە چیای باشیک ئه‌فسه‌رێكی پێشمه‌رگه‌ به‌هه‌ڵه‌ شه‌هید کرا

لە چیای باشیک ئه‌فسه‌رێكی پێشمه‌رگه‌ به‌هه‌ڵه‌ شه‌هید کرا
شه‌وی ڕابردوو له‌ چیای باشیک، ئه‌فسه‌رێکی پێشمه‌رگه‌ له‌لایه‌ن یه‌کێک له‌ پێشمه‌رگه‌کانی خۆیەوە، به‌ هه‌ڵه‌ شه‌هید ئه‌کرێت، سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ میحوه‌ری باشیک ڕاگه‌یاند: شه‌وی ڕابردوو دوای ئه‌وه‌ی “ئەحمەد حه‌وێز”، فه‌رمانده‌ی سریه‌، ویستویه‌تی سه‌نگه‌ره‌کانی پێشه‌وه‌ به‌سه‌ر بکاته‌وه‌، له‌لایه‌ن یه‌کێک له‌ پێشمه‌رگه‌کانەوە ته‌قه‌ی لێ ده‌کرێ و شه‌هید ده‌بێت”.

موقه‌ده‌م”ئەحمەد حه‌وێز” فه‌رمانده‌ی سریه‌ بوو له‌ فه‌وجی یه‌کی لیوای (7)ی پیاده‌ی سه‌ربه‌وه‌زاره‌ت و دانیشتووی ناحیه‌ی وه‌رتێ بوو، شه‌وی ڕابردوو له‌ لایه‌ن یه‌کێک له‌ پێشمه‌رگه‌کانی خۆی که‌ هاوکات ئامۆزای خۆیه‌تی به‌ هه‌ڵه‌ شه‌هید کرا.

ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدایه‌ که‌ هه‌فته‌ی ڕابردووش هه‌ر له‌ چیای باشیک پێشمه‌رگه‌یه‌ک له‌لایه‌ن یه‌کێک له‌ پێشمه‌رگه‌ هاوسه‌نگه‌ره‌کانییەوە به‌هه‌ڵه‌ شه‌هید کرا .
Top