تونێڵێكی دیكەی داعش لە سنووری كەركووك دۆزرایەوە
“شاخەوان عەبدوڵڵا”، ئەندامی لێژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، هێزە ئەمنییەكانی كەركووك، تونێڵێكی نهێنیی چەكدارانی داعشیان دۆزیوەتەوە كە چەند ناوچەیەك بە (تەلوەرد)ەوە دەبەستێتەوە. ئەوەشی ئاشكرا كرد، هێزە ئەمنییەكان دوای دۆزینەوەی، تونێڵەكەیان بە بۆمب تەقاندووەتەوە.
