مه‌سرور بارزانی: نه‌ورۆز هێمایه كه كورد ژێردەستی و ستەم قبووڵ ناكات
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه:
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی كوردی و جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆزه‌وه پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان به گشتی و شه‌هیدانی شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش به تایبه‌تی و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی سه‌نگه‌ر و كارمه‌ندانی داموده‌زگاكانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و پۆلیس و گه‌لی كوردستان و هه‌موو ئه‌و گه‌لانه ده‌كه‌م كه یادی نه‌ورۆز ده‌كه‌نه‌وه.
نه‌ورۆز، ئه‌گه‌ر بۆ ئێمه‌ی كوردستانی به‌گژداچوونه‌وه‌ی زوڵم بێت، هاوكات هێمای خۆڕاگری و نوێبوونه‌وه و ده‌ربڕی ئه‌و راستییه‌یه، كه گەلی كوردستان هیچ كاتێك ژێردەستی و ستەم قبووڵ ناكات، وه‌ك چۆن ئێستا پێشمه‌رگه و گه‌ل روبه‌ڕووی ویستی تیرۆریستانی داعش بونه‌ته‌وه و به‌و خۆڕاگرییه جیهانی سه‌رسام كردووه به‌درێژایی مێژووش، نه‌ورۆز وه‌ك به‌شێك له شانازییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان سیمبولێكی دیاری شۆڕش بووه و یه‌كێكه له كۆڵه‌كه سه‌ره‌كییه‌كانی پرۆسه‌ی بنیادنانی نیشتمانیمان له كوردستاندا.
له‌م بۆنه نه‌ته‌وه‌ییه‌دا، كه هه‌رێمه‌كه‌مان و ناوچه‌كه به قۆناغێكی هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێ جه‌خت له جۆشدانه‌وه‌ی هه‌ستی نیشتمانپه‌روه‌ری و خۆشه‌ویستی گه‌ل و نیشتمان ده‌كه‌مه‌وه و ئاواته‌خوازم گه‌له‌كه‌مان به ته‌بایی و هاوهه‌ڵوێستی رووبه‌ڕووی هه‌موو پێشهاته‌كان ببێته‌وه بۆ وه‌دیهاتنی ده‌سكه‌وتی زیاتر و بنیاتنانی ده‌ڤه‌رێكی پێشكه‌وتووی پڕ له خۆشی و كامه‌رانی.
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه داوا له هه‌موو گه‌لی كوردستان ده‌كه‌م، پێویسته له رۆژانی جه‌ژندا بۆ دابین‌كردنی كه‌شێكی ئارامتر و سه‌قامگیرتر له وڵاته‌كه‌ماندا توانای زیاتری خۆیان بخه‌نه‌گه‌ڕ. له كۆتاییدا ئاواته‌خوازم نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ ده‌ستپێكی سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كی پێشمه‌رگه و گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌مان بێت.
مه‌سرور بارزانی
راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان
20ی ئاداری 2015
