زێباری: چەند رۆژی دادێ پشکێکی دیکەی بوودجە بۆ هەرێم رەوانە دەکرێت
دوای ئەوەی بە چەندین شێواز رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا شیکردنەوەی بۆ کرا، وەزیری داراییی عێراق (هۆشیار زێباری) پەردەی لەسەر مەترسییەکانی بەردەم رێککەوتنەکە لابرد لەو کاتەی گوتی لەرۆژانی دادێ پشکێکی دیکەی بودجەی هەرێم لەلایەن بەغداوە بۆ هەولێر رەوانە دەکرێت.
ئەم لێدوانەی (هۆشیار زێباری) کە ئەمڕۆ بۆ ریتەرز گوتی، "دواکەوتن لە رەوانەکردنی زیاتر لە ١ ملیار دۆلاری بەغدا بۆ هەرێم لەبەرانبەر ئەو نەوتەی کە هەرێم بەرهەمیهێناوە و رەوانەی کردووە، گرفتی دارایی هۆکار بووە، نەوەک لەبەر هۆکاری سیاسی، ئەم بڕە پارەیە دواکەوتبێت"، دەرکەوتنی گەشبینیەکی دیکەیە بۆ بەردەوامبوونی رێککەوتنەکە کە دەمێکە واژۆی لەسەر کراوە و هەرێم و بەغدایش پابەندبوونی خۆیانیان پێوەی ئاشکرا کردووە.
(هۆشیار زێبارى) دەیشڵێت "كاروبارى دارایى لاوازه، زۆرى له‌به‌ر شه‌ڕى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى و، دابه‌زینى زۆرى نرخى نه‌وت كه ئه‌مانه‌ش بوونەتە کۆسپ بۆ حكوومه‌تى عێراق؛ ئەوە بوو بوودجە کورتی هێنا؛ دیارە ده‌سه‌ڵاتدارانى به‌غدا له مانگى یه‌كى ساڵى 2014وە بوودجەی کوردیان بڕیوە، بەو بیانووەی کورد دەیەوێ خۆی خاوەنی نەوتی خۆی بێت."
وه‌زیرى دارایى حكوومه‌تى عێراق دەیشڵێت كه ئه‌و له‌و ددانبەخۆداگرتنەی گه‌لى كورد تێده‌گات؛ وا لەمێژە مووچەیان وه‌رنه‌گرتووه له كاتیِكدا گومانى هاوبه‌ش و بیر‌و بۆچونى ناراست كێشه‌كانى هێشتبووه‌وه.
راشیگەیاند کە، به‌م نزیكانه‌و له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا پشکێکی دیکەی هەرێم لە بودجەی گشتیی عێراق بۆ هەرێمی رەوانە دەکەن.
