حكومەتی هەرێمی كوردستان پشووەكەی لە شەممەوە دەستپێدەكات
بەپێی گشتاندنێكی سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ، كە ئەمڕۆ بە واژۆی نێچیرڤان ئەحمەد سەرۆكی دیوان بڵاوكراوەتەوە ، پشووی جەژنی نەورۆز بریتی دەبێت لە رۆژی شەممە ، یەكشەممە و دووشەممە. واتە رۆژانی 21 و 22و 23ی ئازار .
بەوشێوەیە دەوامی فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی ئاسایی لە رۆژی سێشەممەوە دەستپێدەكاتەوە.
