کەمال کەرکووکی : توانیمان تەواوی گوندە کوردییەکان لە دەست داعش پاک بکەینەوە

کەمال کەرکووکی : توانیمان تەواوی گوندە کوردییەکان لە دەست داعش پاک بکەینەوە
کەمال کەرکووکی فەرماندەی میحوەری دووبز ڕایدەگەیەنێت، لە سنووری میحوەری ئێمە هەموو گوندە کوردییەکان ئازد کراون.

کەمال کەرکووکی فەرماندەی میحوەری دوبز ڕاگەیاند: لە هێرشەکەی 9ی ئەم مانگەدا زیاتر لە 150 چەکداری داعش کوژراون کە توانیومانە تەرمی زیاتر لە 35چەکداریان بدۆزینەوە و بەڵام ئەوانی دیکە بەهۆی کەوتنە ژێردار و پەرودوی خان و سوتانیان بەهۆی لێدانی فرۆکەوە نەمانتوانیەوە تەرمەکانی دیکە کۆ بکەینەوە.

لەبارەی ئازادکردنی گوندەکان لە سنووری میحوەرەکەی گوتی: سوپاس بۆ خوا توانیمان تەواوی گوندە کوردییەکان لە دەست داعش پاک بکەینەوە و ئەوە یەکەم میحوەرە کە تەواوی گوندە کوردییەکان لە دەست پێشمەرگە بن”.

سەبارەت بە دەست پێکردنەوەی هێرشەکانیان گوتی: ژمارەیەک گوندی عەرەبی کە لە سنووری خاکی باشوری کوردستاندان لە ماوەی داهاتوودا هێرشەکان دەست پێدەکەینەوە بۆ کۆنترۆڵ‌کردنەوەی ئەو گوندانەی دیکەش”.
Top