وەزیرێکی بەریتانیا: رێگە نادەین جاریکی دی مەرگەساتی وەک هەڵەبجە لە کوردستان دووبارە ببێتەوە
له‌سیمینارێکدا که وه‌زیری کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست )بایه‌س ئێڵوود( له‌حکوومه‌تی بەریتانیا و به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێم فه‌لاح مسته‌فا و په‌رله‌مانتار نازم زه‌هاوی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا و ژماره‌یه‌ك ئه‌کادیمی و قوتابی و ڕه‌وه‌ندی کوردی به‌شداریان کرد، چه‌ندین بابه‌ت و گوتار پێشکەش کرا و، لەو دووتوێی ئەو بابەتانەدا بکەرانی مەرگەساتی کیمیابارانکردنی خه‌ڵکە لاشەڕە بێتاوانەکەی هه‌ڵه‌بجه‌یان شەرمەزار کرا.
له‌و بۆنه‌یه‌دا که له (کۆلیژی کینگ) له له‌نده‌ن وه‌زیری کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی به‌ریتانیا پرسه و سه‌ره‌خۆشیی حکوومه‌تی وڵاته‌که‌ی له که‌سوکاری قوربانیانی ئه‌و هێرشه دڕندانه‌یه کرد و، گوتی که حکوومه‌تی وڵاته‌که‌ی ڕێگه نادات ئه‌و جۆره کاره نامرۆییه جارێکی تر له کوردستان و شوێنی تر دووباره ببێته‌وه. گوتیشی تاوانی ئه‌نفال و کیمیبارانی هه‌ڵه‌بجه به هه‌موو پێوه‌رێک تاوانی وه‌حشیانه‌ن؛ ڕاپۆرته‌کان باس له قوربانیانی ئه‌و کاره‌ساتانه ده‌که‌ن، به‌ڵام تێکچوونی ژیان و، نەخۆشخستنی ئەو هه‌زاران کهسەیان له یاد کردووه وا ئەو نەهامەتییەیان بەسەردا هاتووە.
ناوبراو گوتیشی: "به‌ریتانیا به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتگیریکردنی دۆسته کورده‌کانمان له ڕێگای ئه‌و پشتگیریه‌ی که له عێراق ده‌که‌ین. حکوومه‌تی وڵاته‌که‌مان هه‌روه‌ها به‌رده‌وام ده‌بێت له هاریکاریکردنی خه‌ڵکی کوردستان و عێراق له شه‌ڕی داعش تا له‌ناوبردنی ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه به یه‌کجاره‌کی. جه‌ختیش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کەینه‌وه که ئیتر ناهێڵین تاوانی لەو چەشنە دووباره بکه‌نەوه."
فه‌لاح مسته‌فا، به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمیش له وته‌یه‌کیدا ئاماژه‌ی به‌وه دا که له کاتێکدا سه‌ری ڕێز و نوازشت بۆ قوربانیانی ئه‌و کاره‌ساته داده‌نوێنین، وه‌ک وهفادارییەکیش بۆ شه‌هیدان و قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه، پابه‌ندبوونی خۆمان به خزمه‌تکردنی ئه‌و شاره و خه‌ڵکه قوربانیده‌ره‌که‌ی دووپات ده‌که‌ینه‌وه؛ ئه‌ویش بە ئاوەدانکردنەوە و بنیاتنان و پێشخستن و خزمەتکردنی زیاتری هەڵەبجە و دانیشتووانەکەی. به‌رپرسی پهیوهندهییەکانی ده‌ره‌وه هه‌روه‌ها گوتی: "زۆر خه‌مناکه کاتێك تراژیدیایه‌کی له‌و جۆره ده‌رهه‌ق به گه‌لێك ده‌کرێت، به‌ڵام مایه‌ی داخه کاتێك جیهان نایەتە دەنگ له‌و جۆره تاوانانه." ناوبراو ئه‌وه‌یشی وه‌بیر ئاماده‌بووان هێنایه‌وه که جینۆسایدکردنی گه‌لی کورد تا ئێستاش به‌رده‌وامه و، تیشکی خسته سه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی که تیرۆریستانی داعش ده‌رهه‌ق به کورده ئێزدییه‌کان کردیان. داوای له حکوومه‌تی به‌ریتانیا و کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییش کرد که هاریکاریهکانیان له هه‌موو بواره‌کانه‌وه بۆ کورده ئێزدییه‌کان زیاتر بکه‌ن. له لایه‌کی تره‌وه به‌ریتانیای به هاوبه‌شی ڕاسته‌قینه‌ی کوردستان ناوزه‌د کرد و داوای له حکوومه‌تی ئه‌و وڵاته کرد که هاریکارییه سه‌ربازییه‌کانی بۆ هه‌رێم زیاد بکات.
هه‌ر له درێژه‌ی سیمیناره‌که‌دا نازم زه‌هاوی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا له وته‌یه‌کیدا هاوخه‌می خۆی و په‌رله‌مانی به‌ریتانیای بۆ که‌سوکاری قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه دووپات کرده‌وه. ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه دا که ساڵی 2013 په‌رله‌مانی به‌ریتانیا به کۆی ده‌نگه‌وه، جینۆسایدی گه‌لی کوردی به فه‌رمی ناساند. زه‌هاوی داوای له وه‌زیری کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و حکوومه‌تی وڵاته‌که‌ی کرد که که‌یسی جینۆسایدی گه‌لی کورد به فه‌رمی بناسێنن و، گه‌ره‌نتیی ئه‌وه بکه‌ن که ئیتر ئه‌و کاره‌ساتانه دووباره نه‌بێته‌وه. هه‌روه‌ها گوتی: "مه‌ترسیی دووباره‌بوونه‌وه‌ی جینۆسایدی گه‌لی کورد هه‌موو کاتێك به ئاشکرایی ده‌بینرێت. ئه‌وه‌ته داعش‌یش هه‌مان تاوانی ده‌رهه‌ق به‌و گه‌له دووباره کرده‌وه. خه‌ڵکانێك هه‌ن تا ئێستا بڕوایان به‌وه هه‌یه که گه‌لی کورد سزای خۆیەتی ئه‌و هه‌موو تاوانه‌ی به‌سه‌ردا دێ. ده‌بێت جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه بکرێته‌وه که ڕێگه نه‌درێت جارێکی تر ئه‌و تاوانه دڕندانه به سه‌ر گه‌لی کورد بێته‌وه."
هه‌ر له درێژه‌ی سیمیناره‌که‌دا چه‌ندین بابه‌تی تر پێشکه‌ش کران و له لایه‌ن ئاماده‌بووانیشه‌وه چه‌ندین پرسیار ئاراسته کرا.
شایانی باسه ئه‌و یاده‌وه‌ریه به هه‌ماهه‌نگی له نێوان نوینه‌رایه‌تی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له به‌ریتانیا و کۆمه‌ڵگای قوتابیانی کورد له کۆلێژی 'کینگ'دا ساز کرابوو. ئه‌و کۆمه‌ڵگایه به‌و دواییانه دامهزرێنراوە و کار له‌سه‌ر هۆشداریدان ده‌کات له‌سه‌ر خه‌بات و مه‌ینه‌تییه‌کانی گه‌لی کورد و، پرسه ڕه‌واکانی ئه‌و گه‌له.
