ئه‌لعوبێدی : هه‌ندێك جار ئه‌وه‌نده بێ چه‌ك بوین وه‌كو هاوكاری داوای چه‌كمان له‌پێشمه‌رگه كردووە
له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئه‌لبه‌غدادیه، وه‌زیری به‌رگری عیراق خالد ئه‌لعوبێدی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد سوپای عیراق له‌دۆخێكی خراپدایه‌و موفلیسه، چونكه له‌ساڵانی پێشودا له‌كڕینی چه‌ك‌و ته‌قه‌مه‌نیدا گه‌نده‌ڵییه‌كی زۆر كراوه‌و له‌پێناو قازانجدا چه‌كی ئێكسپایه‌ریان كڕیوه.
وه‌زیری به‌رگری له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا چه‌ندین بابه‌تی هه‌ستیاری باسكرد‌و وتی "سوپای عیراق بۆیه شكستی هێناوه، چونكه له‌هه‌رسێ بوای (پڕچه‌ككردن، لۆجیستی، مه‌شق) وێران بوه، ئیتر چۆن شكست ناهێنیت، بۆیه گه‌نده‌ڵێ‌و دوژمن‌و نه‌بونی چه‌ك‌و كه‌می بودجه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌مان هه‌موی هۆكارن بۆ شكست‌و روخان.
له‌پاش هاتنی داعش، چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ربازیمان گۆڕیوه، ده‌ركه‌وت 100% دۆخی سوپا گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتوه، بۆیه ده‌بێت سوپا وا لێ بكه‌ین، له‌عیراقدا ته‌نها یه‌ك فه‌ریق هه‌بێت‌و ئه‌و هه‌مو پله سه‌ربازییه بونی نه‌بێت كه هه‌زاران كه‌س بوه‌ته خاوه‌نی پله‌و پۆستی باڵا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد پاش نه‌مانی داعش، ده‌بێت حكومه‌ت‌و هێزه ئه‌منییه‌كان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و ناوچانه‌دا بگۆڕدرێت، چونكه ئه‌وه هۆكارێكی سه‌ره‌كییه بۆ سه‌ركه‌وتن‌و نه‌هێشتنی تیرۆر.
له‌باره‌ی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه، ئه‌لعوبێدی وتی "حه‌شدی شه‌عبی له‌لایه‌ن (راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی)ه‌وه پاڵپشتی‌و هاوكاری ده‌كرێن‌و ئه‌وان چه‌ك‌و موچه‌و ئاماده‌كارییه‌كانیان بۆ دابین ده‌كه‌ن.
