حەشدی شەعبی داوای یارمەتییان لە هێزی پێشمەرگە کردووە

حەشدی شەعبی داوای یارمەتییان لە هێزی پێشمەرگە کردووە
لە گوندی بەشیر لە باشووری کەرکووک، چەکدارانی داعش هێرشی پێچەوانەیان ئەنجامدا بۆ سەر چەکدارانی حەشدی شەعبی، ئەمە لە کاتێکدایە کە دوو رۆژە چەکدارانی حەشدی شەعبی هێرش بۆ سەر بەشیر دەکەن و تاوەکو ئێستا نەیانتوانیوە کۆنتڕۆڵی بکەن.
چەکدارانی حەشدی شەعبی وێڕای ئەوەی داوای یارمەتییان لە هێزی پێشمەرگە کردووە، داوایانکردووە هێزێک لە ئامرلی-ەوە رەوانە بکرێت بۆ یارمەتی چەکدارانی حەشدی شەعبی، کە بە پێی زانیارییەکان هێزەکە بەرەو بەشیر بەڕێکەوتووە.

رۆژی هەینی 13ی ئازار هێزی پێشمەرگە لە هێرشێکدا لە باشووری کەرکووک توانی 12 گوند و سێ کۆمەڵگە کۆنتڕۆڵ بکاتەوە، ئەوە لە کاتێکدایە کە چەکدارانی حەشدی شەعبی داوایانکردبوو، کە رێگەیان پێبدرێت بە تەنها خۆیان هێرش بکەن بۆ سەر بەشیر بە بیانووی ئەوەی شارەزای ناوچەکەن، پێشمەرگەیش رازی بوو بە داواکەیان، بەڵام دوو رۆژە نەیانتوانیوە ئەو گوندە کۆنتڕۆڵ بکەن.

"حەشدی شەعبی لەو هێرشە لە سنووری کەرکووک 4 هەزار چەکداری ئامادە کردووە، بەڵام داوای هێزی زیاتر دەکەن".





روداو
Top