ئه‌مینداری گشتیی ده‌سته‌ی زانایانی موسڵمان كۆچی دوایی كرد
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه حارس زاری ئه‌مینداری گشتیی ده‌سته‌ی زانایانی موسڵمانی عیراق پاش ململانێیه‌كی چه‌ند مانگی له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی، له توركیا كۆچی دوایی كرد.
شێخ یه‌حیا تائی وته‌بێژی ره‌سمی به‌ناوی ده‌سته‌كه‌وه له لێدوانێكدا به ماڵپه‌ڕی خه‌لیج ئۆنلاینی رایگه‌یاند، زاری سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له توركیا كۆچی دوایی كردووه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا‌و كه ته‌رمه‌كه‌ی بۆ ئوردون ده‌گوازرێته‌وه‌و له‌وێ به‌خاك ده‌سپێردرێت.
حارس سوله‌یمان زاری یه‌كێك بووه له‌زاناكانی سوننه له‌عیراق و له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادی عیراقه‌وه له ئوردون نیشته‌جێ بووه‌و یه‌كێك بوو له‌گه‌وره‌ترین نه‌یارانی پرۆسه‌ی ئازادی عیراق و حكومه‌ته‌كانی دوای ئه‌و پرۆسه‌یه.
