ڕاوێژکارى سەرۆککۆمارى عێراق: ئاساییە ڕاستەوخۆ چەک بدرێتە پیشمەرگە

ڕاوێژکارى سەرۆککۆمارى عێراق: ئاساییە ڕاستەوخۆ چەک بدرێتە پیشمەرگە
ڕاوێژکارى سەرۆک کۆمارى عێراق بۆ کاروبارى ئاسایشى نیشتیمانى ڕایگەیاند ئاساییە ڕاستەوخۆ چەک بدرێتە هێزەکانى پیشمەرگە لە ڕووبەڕوو بوونەوەى چەکدارانى ڕێکخراوى دەوڵەتى ئیسلامى ناسراو بە داعش.


شیروان وائیلى، ڕاوێژکارى سەرۆک کۆمارى عێراق بۆ کاروبارى ئاسایشى نیشتیمانى، ا ئاماژەى بەوەدا "پێشمەرگە هێزێکى عێراقییە و ئاساییە هاوکارى بکرێت و چەکى پێ بدرێت".

لە بەشێکى ترى وتەکانیدا باسى لەوە کرد، هاوپەیمانان هیچ بەشداریەکیان لە کۆنتڕۆڵکردنەوەى شار و شارۆچکەکانى پارێزگاى سەڵاحەدیندا نەکردووە و تەنها هێزەکانى سوپا و حەشدى شەعبى و چەکدارى هۆزە سوننەکان لە شەڕەکەدا بەشدارن.

شیروان وائیلى وتیشى "کۆنتڕۆڵکردنەوەى شارى تکریت نزیکبووەتەوە".

لە ماوەى ڕابردوودا بەرپرسانى پێشمەرگە داوایان لە دەوڵەتانى هاوپەیمان کرد کە ڕاستەوخۆ چەک بدەنە پێشمەرگە نەک بچێتە عێراق و لەوێوە بینێرن بۆ پێشمەرگە، چونکە ئەو پرۆسەیە زۆرى پێ دەچێت.

بەشێکیش لە بەرپرسانی ئەمریکى داوایان لە وڵاتەکەىان کردووە کە ڕاستەوخۆ چەک بداتە پێشمەرگە، چونکە ئەوان تاکە هێزن کە توانیویانە سەرکەوتوانە ڕووبەڕووى داعش ببنەوە.
Top