ڕاگەیەنراوێک لە حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە
سەفین دزەی گوتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەلێدوانێكی تایبەت بە وێپسایتی حكومەت رایگەیاند :بە بۆنەی رۆژی 11ـی ئادارەوە، كە یادی ئیمزا كردنی رێككەوتننامەی مێژوویی 11 ئادارە لەنێوان سەركردایەتی سیاسی كورد وحكومەتی عیراق لەساڵی 1970 وساڵیادی راپەڕینە مەزنەكەی شاری هەولێر لەساڵی 1991، پیرۆزبایی گەرم لەهاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان وپێشمەرگە قارەمانەكانی بەرەكانی شەڕی دژی تیرۆر دەكەین، بەو هیوایەین هاوڵاتیانی خۆڕاگری كوردستان هەمیشە لەخۆشی وئارامی دا بژین وهەموو گرفت وقەیرانەكان كۆتاییان پێبێت.
بەم بۆنەیەشەوە رایدەگەیەنین، سبەی چوارشەممە 11ـی ئاداری 2015 لە دامو دەزگاكانی حكومەتی هەرێم پشووی فەرمین، هەروەها پێنج شەممە 12ـی ئاداریش دەبێتە پشووی فەرمی.
