وه‌فدێكی هونه‌ری هه‌رێم ده‌چێته به‌غدا
دڵشاد شه‌عبان، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان به خه‌ندانی راگه‌یاند: سه‌ردانی وه‌فدی هه‌رێم بۆ به‌غدا، زیاتر وه‌فدێكی هونه‌ری ده‌بێت، بڕوا ناكرێت سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی و وه‌فدی دانووستانكاری پێشوو بن.
وتیشی: "به‌رپرسانی به‌غدا ده‌ڵێن كێشه‌كان هوونه‌رین، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر سه‌رزه‌نشتی هه‌رێمی كوردستان نه‌كه‌ن، ئه‌و وه‌فده سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ن و پێیان ده‌ڵێن، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئێمه پێویست بوو كردومانه، چی كێشه‌یه‌كی تری هونه‌ری هه‌یه با چاره‌سه‌ری بكه‌ین و كۆتایی به‌و كێشه‌یه بهێنین، ئه‌گه‌ر رێككه‌وتن ئه‌وكات وه‌فدی هه‌رێم به‌و پێكهاته‌ی پێشووه‌وه ده‌چێته‌وه بۆ به‌غدا".
له‌باره‌ی ناردنی بودجه‌ی هه‌رێمه‌وه له‌لایه‌ن به‌غدا، دڵشاد شه‌عبان كه له هه‌مانكاتدا جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی سامانه سروشتییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانیشه رایگه‌یاند: "زۆر جار گوێمان له‌وه ده‌بێت به‌غدا بودجه بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر زاری په‌رله‌مانتارانی خۆمان و هی لایه‌نكانی تر و ته‌نانه‌ت نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقیش، به‌ڵام ئه‌م قسانه سودی چییه كه پاره‌كه نه‌گاته هه‌رێمی كوردستان".
وتیشی: "نوری مالیكی راشكاوانه ده‌یوت بودجه‌ی هه‌رێم نانێرم، به‌ڵام ئه‌مانه ده‌ڵێن ده‌ینێرین و ناشی نێرن".
