لە شنگالدا، داعش دوو ئەمیر و ٣٠ تیرۆرستیان لێ کوژرا
عەمید هاشم سیتەیی، فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە شنگال بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە هێرشی فڕۆکەکاندا کە لە زەمینەوە هێزی پێشمەرگەش بە چەکی قورس بەشداربوو، زیاتر لە 20 چەکداری داعش کوژراون.
عەمید هاشم سیتەیی، فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە شنگال بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە هێرشی فڕۆکەکاندا کە هاوكات لە زەمینەوە هێزی پێشمەرگەش بە چەکی قورس بەشداربوو، زیاتر لە 20 چەکداری داعش کوژراون.
سیتەیی هەروەها گوتی:" لەنێو کوژراوانی داعشدا دوو ئەمیر هەبوون بە ناوەکانی ئەبو محەممەد و ئەبو وەقاس". ئەو فەرماندەیەی هێزی پێشمەر ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، كە لە نزیک قەڵای سمایل بەگ لەناو شارۆچکەی شنگال، دوو بنکەی داعش بە تەواوی خاپووركراون.
