نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی ڤاتیكان و ئیتالیا ده‌كات
ده‌رباره‌ی به‌رنامه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ش گوتی: له‌م سه‌ردانه‌یدا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان قه‌داسه‌تی پاپای ڤاتیكان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڤاتیكان و سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتالیا كۆده‌بێته‌وه و له‌باره‌ی ڕه‌وشی ناوچه‌كه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و بارودۆخی مرۆیی و پرسی ئاواره و په‌نابه‌ران و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ڤاتیكان و ئیتالیا و چه‌ندین پرسی دیكه‌ی جێگه‌ی بایه‌خی هه‌ردوولا، تاوتوێ ده‌كرێن.
له‌م سه‌ردانه‌دا شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، یاوه‌ریی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی ده‌كات كه له به‌ڕێزان قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه و وته‌بێژی فه‌رمیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێك دێت.
