پێشمەرگە دوو ئەمیری داعش لە شنگال دەکوژێت
عەمید هاشم سیتەیی، فەرماندەی پێشمەرگە لە شنگال رايگەیاند: "هێرشەکەی داعش کاژێر 9:30 خوولەک بووە"، جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەو هێرشە چورقۆڵییەی داعش بە پشتیوانی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان تێشکێنراوە، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێک بە پێشمەرگە بگات، شەڕەکەش تاوەکو کاژێر 11:00 ی دوێنێ شەو درێژەی کێشاوە.
سیتەیی ئاشکرایشی کرد، کە دوو ئەمیری داعش لەو شەڕەدا کوژراون و ناوەکانیان ئەبو یەعقوب و ئەبو عومەر بوون، هاوکات ژمارەیەک چەکدار کوژراون، بەشێک لە تەرمەکانیش کەوتوونەتە دەستی پێشمەرگەکە".
لەبارەی هۆکاری وەستاندنی هێرشەکانی پێشمەرگە بۆ سەر چەکدارانی داعش، عەمید هاشم سیتەیی گوتی:"ئێستا سەرقاڵی بەرنامەیەکی چڕ و پڕین، دیارە لە کات و ساتی دیاریکراوی خۆیدا ئەو هێرشانەش لە میحوەری شنگال ئەنجام دەدەین".
رووداو
