ڤیزای لیتوانیای ئەوروپی دەدرێت بە هاونیشتمانیانی كوردستان

 ڤیزای لیتوانیای ئەوروپی دەدرێت بە هاونیشتمانیانی كوردستان
وا بڕیارە لە مانگی داهاتووەوە رێكخراوی دۆستایەتی (كوردستان و كۆماری لیتوانیای ئەوروپی) بە فەرمی دەست بە كارەكانی خۆی بكات و ڤیزای ئەو وڵاتەش بدرێت بە هاونیشتمانیانی كوردستان.

زیرەك عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی رێكخراوی دۆستایەتی نێوان كوردستان و كۆماری لیتوانیای ئەوروپا رایگەیاند، كارە ئیدارییەكانی وەرگرتنی مۆڵەتی رێكخراوی دۆستایەتی نێوان كوردستان و كۆماری لیتوانیای ئەوروپی كۆتاییهاتووەوە و لەمانگی داهاتووشەوە رێكخراوەكە بە فەرمی دەستدەكات بە ئەنجامدانی كارەكانی.

بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی رێكخراوی دۆستایەتی نێوان كوردستان و كۆماری لیتوانیای ئەوروپا ئاشكرایكرد، كە لە دەستپێكی كارەكانیان، هەڵدەستن بە هاوكاریكردنی ئەو كەسانەی دەیانەوێت لە كۆماری لیتوانیای ئەوروپی بخوێنن، ئەویش بە دابینكردنی ڤیزای وڵاتەكە و وەرگرتنی رەزامەندی لە باشترین زانكۆكانی كۆماری لیتوانیا، ئەمە جگە لە هاوكاریكردنی سەنتەر و رێكخراوەكان و ناوەندە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان، كە دەیانەوێت سەردانی لیتوانیا بكەن، ئەوەش بە پێی چەند رێنماییەك دەبێت كە لە ئایندەدا بڵاودەكرێتەوە.







رووداو
Top