کەسى دووەمى داعش کوژرا.. لە مووسڵ شڵەژاون
بەرپرسى راگەیاندنى لقى 14ـى پارتیى دیموکراتى کوردستان لە مووسڵ (سەعید مەمموزینى) بە ماڵپەڕى فەرمیی پارتیی دیموکراتى کوردستانى ڕاگەیاند: فڕۆکە جەنگییەکانى هاوپەیمانان بۆردوومانى تیرۆریستانى داعشیان لە غاباتى مووسڵ کرد، دیارە کە ژمارەیەکى زۆرى تیرۆریست لەوێ بوون، لە ئەنجامدا 78 تیرۆریستى داعش کوژراون."
(سەعید مەمموزینى) گوتیشى: لە ناو کوژراوانى تیرۆریستانى داعشدا جێگرى دووەمى (ئەبوبەکر بەغداى) تێدایە بە ناوى (جومعە محەمەد جومعە تەلەعفەرى) کە دەکاتە براى بەرپرسى قۆڵى ئاسکى مووسڵى تیرۆریستان"، زیاتر گوتی، "ئەو(جومعە)ـیە یەکێکە لە گەورەتیرۆریستانى ناو رێزى داعش و بە کوشتنىشی، داعش لە مووسڵ زۆر شڵەژاوە.
