داعش كتێبخانە گشتییەکەی مووسڵیشی تەقاندەوە!

 داعش كتێبخانە گشتییەکەی مووسڵیشی تەقاندەوە!
سه‌رچاوه‌یه‌كی ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان له‌ مووسڵ ده‌ڵێت، لە رۆژهەڵاتی شاری مووسڵ ڕێكخراوە توندڕەوەکەی داعش هەڵساوە كتێبخانە گشتییەکەی مووسڵی بە هەشتهەزار كتێبی مێژوو، فەلسەفە و، زانست و چیرۆك و شیعرەوە تەقاندووەتەوە.


سه‌رچاوەکه له‌ مووسڵه‌وه‌ پێی ڕاگەیاندین: "دوێنێ 21/2/2015، ڕێكخراوە تیرۆریستییەکەی داعش پەرتووكە دینییەکانی كتێبخانە گشتییەکەی گەڕەکی فەیسەڵیەی ڕۆژهەڵاتی مووسڵیان دەرهێنا و پاشان، پەرتووكخانەکەیان تەقاندەوە؛ بە ئەقڵی خۆیان ئەم جۆرە پەرتووكخانە و پەرتووكانە دژی شەریعەتی ئیسلامن."
Top