داعش هێرشیکردەوە سەر میحوەری مەخموور و گوێڕ

 داعش هێرشیکردەوە سەر میحوەری مەخموور و گوێڕ
لە بەرزاییەکانی سوڵتان عەبدوڵڵا لە باشووری قەزای مەخموور شەڕ لەنێوان هێزی پێشمەرگە و چەکدارانی داعش دەستیپێکرد، بەڵام بە هاوکاریی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان هێرشەکە تێکشکێنرا. لە میحوەری گوێڕیش شەڕ دەستیپێکردووە.

سیروان بارزانی، سەرپەرشتیاری میحوەری گوێڕ- مەخمووری هێزی پێشمەرگە رایگەیاند چەکدارانی داعش هێرشیانکردووەتە سەر گوندەکانی وادی غەراب و تەلریم لە میحوەری گوێڕ.

هەروەها قادر هەرکی لە فەرماندەیی بارزان رایگەیاند: "چەکدارانی داعش بە هاوەن و دۆشکە هێرشیانکردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە بەرزاییەکانی سوڵتان عەبدوڵڵاو لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە وەڵامیان درایەوە".

هەرکی گوتیشی: "تاوەکو ئێستا پێشمەرگە هیچ زیانێکی نەبووە و زیانی چەکدارانی داعشیش نازانرێت".

قادر هەرکی سەبارەت بە بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکان، گوتی: "فڕۆکەکان دەستیان بە بۆردوومان کردووەو هێرشەکەی داعش تێکشکێنراوە".










رووداو
Top