خامه‌نه‌ئی نامه‌یه‌كی نهێنی بۆ ئۆباما ده‌نێرێت
رۆژنامه‌یه‌كی چاپی ئه‌مریكا ئاشكرایكرد كه رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران نامه‌یه‌كی نهێنیی بۆ باراك ئۆباما ناردووه.
رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ-ی چاپی ئه‌مریكا له زاری دیپلۆماتكارێكی ئێران بڵاویكرده‌وه كه نامه‌كه‌ی عه‌لی خامه‌نه‌ئی، رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران له‌پای ئه‌و كرانه‌وه‌یه‌ی واشنتۆن بووه له گفتوگۆكانی تایبه‌ت به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی تاران.
ئه‌و دیپلۆماتكاری ئێرانییه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه نامه‌كه‌ی خامه‌نه‌ئی وه‌ڵامێك بووه بۆ نامه‌یه‌كی پێشووی باراك ئۆباما له بواری باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا، باسی له‌وه‌شكردووه كه رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران له‌نامه‌یه‌كیدا رێزی ده‌ربڕیووه به‌ڵام هیچ شتێكی وای تێدا نه‌بووه كه پیشانی بدات ئێران پابه‌ند ده‌بێت به هیچ داخوازییهكهوه.
هاوكات چه‌ند به‌رپرسێكی ئێستا و پێشووی ئه‌مریكا كه ئاگایان له ناوه‌ڕۆكی نامه‌كه بووه، باسیان له‌وه كردووه كه خامه‌نه‌ئی ئاماژه‌ی به‌و پێشێلكارییانه كردووه كه له چه‌ند ساڵی رابردوو واشنتۆن به‌رامبه‌ر گه‌لانی ئێران ئه‌نجامیداوه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه هیچ كام له به‌رپرسانی تاران و واشنتۆن به‌ره‌سمی ئاماژه‌یان به گۆڕینه‌وه‌ی نامه‌كان نه‌كردووه، ئه‌وه‌نده نه‌بێت كه ئێرانییه‌كان وتویانه هه‌ندێك له نامه‌كانی ئۆباما وه‌ڵامدراوه‌ته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی ئاشكرای بكه‌ن كێ وه‌ڵامی نامه‌كانی داوه‌ته‌وه.
هه‌فته‌ی رابردووش عه‌لی خامه‌نه‌ئی، رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران رایگه‌یاند كه له‌مه‌سه‌له‌ی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمیی تاران و گفتوگۆكانی تایبه‌ت به‌و دۆسیه‌یه، به چاره‌سه‌ری ناوه‌ند رازییه.
