30 لاشه‌ىان پێ‌جێهشتوون.. لە کەسکێیش تیرۆریستان تێک‌شکان
عه‌مید (كامل هه‌ركى) له فه‌رمانده‌یى دهۆك، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیی پارتیی دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: " 2 و نیوى ئەم بەرەبەیانە، تیرۆریستانى داعش به شۆفه‌ڵ و چه‌ند هه‌مه‌رێك هێرشیان هێنایه سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانى هێزى پێشمه‌رگه له گوندى ته‌لڕیم و جه‌مروود له سنوورى كه‌سكێ، به‌ڵام له ماوه‌یه‌كى كورتدا له‌لایه‌ن هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌وه تێك‌شكێندران."
كامل هه‌ركى) گوتیشی، له ئه‌نجامى تێكشكاندنى تیرۆریستانى داعشدا، شۆفه‌ڵێكیان سوتێدرا و 3 هه‌مه‌ریشیان تێك‌شكێنران، هەروەها سى لاشەیشیان بە تیرۆریستان جێ‌شتووە.
