لە مەخمور پێشمەرگە داعشی تێکشکاند

لە مەخمور پێشمەرگە داعشی تێکشکاند
شەوی ڕابردوو دوو هێرشی چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە میحوەری مەخمور تێکشکێنرا.


سەرچاوەیەک لە میحوەری مەخمور بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: شەوی ڕابردوو چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش دوو جار هێرشیان کردەوە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە میحوەری مەخمور، بەڵام لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان تێکشکێنران.

ئەوەشی خستە ڕوو: شەڕەکە نزیکەی سێ کاتژمێری خایاند و تا بەرەبەیان بەردەوامبوو.

بە گووتەی سەرچاوەکە: داعش دوو ئۆتۆمبیل و چەندین کەلووپەلی سەربازیان بەجێهێشتووە لەگەڵ تەرمی چەکدارەکانیان.
Top