بە ئامادەبونی نێچیرڤان بارزانی كۆنفرانسێك لەهەولێر بەڕێوەدەچێ
هەر لەو كۆنفرانسەدا سەرۆك وەزیرانی كوردستان گوتارێك پێشكەش دەكات و پاشان ئەنجامی توێژینەوەیەكی هاوبەشی نێوان وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی هەرێم و بانكی جیهانی دەخرێتەروو كە لەبارەی كاریگەرییەكانی هاتنی ئاوارەكان بۆ سەر هەرێمی كوردستان ئەنجام دراوە.
بەپێی بەشێك لە ئەنجامی توێژینەوەكە كە لەلایەن بانكی جیهانی و وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی هەرێم بە هاوبەشی ئەنجامدراوە دەخرێتەروو كە كاریگەرییەكان لەبواری كۆمەڵایەتی و ئابوری و سیاسیی دەست نیشان كراون و كۆمەڵێك دەرئەنجامی هەیە، بەپێی ئەنجامی ئەو توێژنەوەیە گەشەی هەرێمی كوردستان لەدوای هاتنی ئاوارەكان بە تایبەتیش لەساڵی 2014 بۆ رێژەی 1،3 دابەزیوە، هەروەها رێژەی بێ كاریش لە رێژەی 5،5 بۆ 1،8 بەرز بۆتەوە.
هەر لەدەرئەنجامی توێژینەوەكەدا هاتووە، بۆ ئەوەی باری كۆمەڵایەتی و ئابوری هەرێمی كوردستان بۆ بەر لەهاتنی ئەو ژمارە زۆرەی ئاوارەكان ئاسایی ببێتەوە، هەرێمی كوردستان پێویستی بە نزیكەی ملیارێك و 400 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی هەیە.
