باڵیوزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا و فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا له‌ یه‌مه‌ن داخران

باڵیوزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا و فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا له‌ یه‌مه‌ن داخران
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ دوابه‌دواى زیادبوونى قه‌یرانى سیاسى له‌ یه‌مه‌ن و ناله‌بارى ره‌وشی ئه‌منی له‌و وڵاته‌؛ ئه‌مه‌ریكاو به‌ریتانیاو فه‌ڕه‌نسا بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ باڵیۆزخانه‌كانى خۆیان تا كاتێكى نادیار داده‌خه‌ن . به‌ پێى ئاژانسى هه‌واڵى ئه‌سۆشه‌یتدپرێس؛ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ سه‌رجه‌م دیپلۆماته‌كانى به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریكا ؛خاكى یه‌مه‌نیان به‌جێ هێشت.

بڕیاره‌ باڵیۆزخانه‌ى فه‌ڕه‌نسا له‌ یه‌مه‌ن رۆژى هه‌ینى دابخرێت. شایه‌نى باسه‌ عه‌بد ره‌به‌ مه‌نسور سه‌رۆك كۆمارى یه‌مه‌ن و خالید بێحاح سه‌رۆك وه‌زیرى ئه‌و وڵاته‌ ؛دوو هه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ر و دوابه‌دواى سه‌رنه‌كه‌وتنى گفتوگۆكان له‌ گه‌ڵ به‌رپرسانى چه‌كدارانى حوسى؛ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌.
Top