نێچیرڤان بارزانی: بۆ مووچەی خەڵک ئامادەم ھەموو رۆژێک سەردانی بەغدا بکەم
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، کە "کێشەی گەورەمان لەگەڵ بەغدا ئەوەیە، کە ئەوان دەیانەوێت کێشە دروست بکەن".
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، کە ناکرێت بەغدا بڕی ھەناردەکراوی نەوتی رۆژانە ھەژمار بکات، "پێشنیاز دەکەین بەغدا بڕی ھەناردەکراوی نەوتی کوردستان سێ مانگ جارێک ھەژمار بکات".
نێچیرڤان بارزانی ھەروەھا گوتی، "بۆ ئەوەی کێشەی بودجە و مووچەی خەڵک چارەسەربێت، ئامادەم ھەموو رۆژێک سەردانی بەغدا بکەم".
بە پێی زانیارییەکان ، بڕیارە شاندەکەی ھەرێمی کوردستان، رۆژی یەکشەممەی داھاتوو سەردانی بەغدا بکات.
نێچیرڤان بارزانی، دوای بەشداریکردنی لە کۆنفڕانسی لوتکەی حکومەت لە ئیمارات و دیداری لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە، ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ـی شوباتی ٢٠١٥ گەڕایەوە باشووری کوردستان.
رووداو
