مەخموور.. هێرشێكی تیرۆریستانی داعش تێك شكێنرا

 مەخموور.. هێرشێكی تیرۆریستانی داعش تێك شكێنرا
فەرماندەیەك لە هێزی پشتیوانیی یەك لە میحوەری مەخموور رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش لە یەكێك لە گوندەكانی سنوورەكە هێرشیان بەرپا كرد و لە ماوەیەكی كورتدا لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەوە تێك‌شكێندران.


فەرماندە لە هێزی پشتیوانیی یەك لە میحوەری مەخموور عەقید روكن (سەلیم سوورچی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، بەرەبەیانیی ئەمرۆ چوارشەممە سەعات 3 تیرۆریستانی داعش لە گوندی جاروڵڵا لە سنووری مەخموور هێرشیان بەرپا كرد و لە ماوەی 2 سەعاتدا وەك هەموو جارێك هێرشەكەیان لەلایەن پێشمەرگە قارەمانەكانەوە هاتە تێكشكاندن.

(سەلیم سوورچی) ڕایشیگەیاند، لەبەر ئەوەی كاتەكە تاریك بوو بۆیە ئامارێكی تەواو لە زەرەر و زیان و كوژراو و بریندارانی تیرۆریستانی داعش دیار نەبوو، بەڵام توانرا گورزی كوشندەیان لێ بدرێت و زەرەر و زیانێكی باشیان لێ دراوە و كوژراو و برینداریان هەیە.
Top