سوپاسالاری ئیتاڵیا سبەی دێتە هەولێر

سوپاسالاری ئیتاڵیا سبەی دێتە هەولێر

سبەی سوپاسالاری ئیتاڵیا دەگاتە هەولێر و وێڕای ئەنجامدانی چەندین دیدار و كۆبوونەوە، سەردانی ئەو ئەفسەرانەی وڵاتەكەی دەكات كە لە هەرێمی كوردستان مەشق بە پێشمەرگە دەكەن.

رێزان قادر، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە رۆما بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت،" سبەی چوارشەممە 11-2-2015، كاژێر 10:30 ی بەیانی لیجی بینەلی مەنتەلی، سوپاسالاری ئیتاڵیا دەگاتە فڕۆكەخانەی هەولێر و لەلایەن مستەفا سەید قادر، وەزیری پێشمەرگە پێشوازی لێدەكرێت".

رێزان قادر هەروەها گوتی،"سوپاسالاری ئیتاڵیا سەردانی وەزارەتی پێشمەرگە و ئەو ئەفسەرە ئیتاڵیانە دەكات كە لە هەولێر مەشق بە پێشمەرگە دەكەن و چاوی بە چەند بەرپرسێكی باڵاش دەكەوێت".

پێشتر سەرۆكوەزیرانی ئیتاڵیا، سوپاسالاری ئیتاڵیا و چەند بەرپرسێكی ئەو وڵاتە سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردووە. ئیتاڵیاش یەكێك بووە لەو وڵاتانەی هاوكاریی سەربازی پێشكەش بە كوردستان كردووە و چەكی دژە تانكیشی داوەتە پێشمەرگە.
Top