پنتاگۆن: پشتگیری زیاتری پێشمەرگە دەکەین..سەرکەوتوون و ئامانجیان پێکاوە

پنتاگۆن: پشتگیری زیاتری پێشمەرگە دەکەین..سەرکەوتوون و ئامانجیان پێکاوە
لە ڕاگەیێندراوێکی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکادا هاتووە کە، هێزەکانی پێشمەرگە چاک تیرۆریستانی داعشیان پێکاوە و سەر کەوتوونە؛ دەڵێ وڵاتەکەیان لە هاوکاریکردنی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت.

لە بڵاوکراوەیەکی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکادا هاتووە، هاوپەیمانان لە ئاسمانەوە و، هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە زەمینەوە، توانیویانە لە کەناری ڕۆژئاوای دیجلە و، باکووری مووسڵدا چاک سەر بکەون و، داعش بدەنە دواوە.
لە بڵاوکراوەکەدا هاتووە، بەرپرسان گوتوویانە هێزی پێشمەرگەی کوردستان، چاک ئامانجەکانیان پێکاوە و، ناوچەیەکی بەرفراوانیان لە نزیک مووسڵ لە دەستی داعش دەرهێناوەتەوە.
هەر لەو بارەیەوە جەنەراڵ (جەیمس تێری) فەرماندەی هێزە هاوبەشەکان گوتی: "ئەو تازە چالاکیانە و سەرکەوتنانەی پێشمەرگە، نموونەیەکی دیکەیە کە چۆن دەتوانرێت داعش تێک بشکێنرێت، ئەوەش بە بەکارهێنانی سەرکردایەتییەکی ژیر و، هێزێکی لێهاتووی زەمینی و، هاوکاریی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان و، یارمەتیی ڕاوێژکاری بۆ دروستکردنی تواناکان بووە."
جێی باسە بڵاوکراوەکەی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکادا ئاماژەیشی داوە بە بەردەوامی هاوکارییەکان بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان؛ لەو بارەیەوە نووسیویەتی، هێرشە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانان و، یارمەتی تیمە ڕاوێژکارییەکان و، هەواڵگرییەکان بەردەوام دەبێ بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان تاکو بتوانن بە سەرکەوتوویی چالاکی و شەڕی خۆیان بکەن.
Top