داعش لە ترسان کەوتووەتە خەندەق‌لێدان بە چواردەوری مووسڵدا
عه‌مید (بارام عه‌ریف یاسین) فه‌رمانده له لیوای 7ـی پیاده‌ی سۆران له چیای باشیك، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "تیرۆرستانی داعش وره‌یان ڕووخاوه به چواردەوری مووسڵدا وا خه‌ریكن خه‌نده‌ک هەڵدەکەنن و، كه‌وتوونه‌ته دۆخی به‌رگری؛ به پێی ئه‌و زانیاریانەی گەیشتووە پێمان، به ئەسپاییەک هێزه‌كانیان ده‌كشێننه‌وه بۆ ناو مووسڵ."
(بارام) گوتیشی: "تیرۆرستان له‌نێو مووسڵ له بارێكی زۆر خراپدانە؛ خه‌ڵكی ڕۆژانه شه‌ڕیان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن، له‌سه‌ر ئاو و كاره‌با و، خۆراك و، خواردن و، دابینكردنی پێداویستییه‌كان و، باری ژیانیان گەلێ لارەسەنگە."
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی لیوای 7ـی سۆران ئاماژەی کرد، ڕۆژ نییە تیرۆرستانی داعش، چەند چەکدارێکیان چەک فڕێ نەدەن و ڕانەکەن؛ ئاخر دەترسن لە تۆڵەی ئه‌و شكستانه‌ی خواردوویانە، گوللەبارانیان بکەن.
