سزای تووند بۆ خەتەنەكردنی كچان دیاری دەكرێت
ئەمڕۆ رێكخراوی "وادی" ئەلمانی بەهاوكاری لیژنەی كاروباری ژنانی پەرلەمانی كوردستان کۆنفڕانسێکی سەبارەت بە دیاردەی خەتەنەكردنی مێیەنی سازكرد.
ڤیان عەباس، ئەندامی لیژنەی رۆشنبیری پەرلەمانی كوردستان بە پەیامنێری راگەیاند، بەگوێرەی یاسای بەرەناگاربوونەی توندوتیژی خێزانی دیاردەی خەتەنەكردن قەدەغەكراوە و لەبەرنامەدایە، جارێكی دیكە یاساكە هەمواربكرێتەوە و سزای تووند بۆ ئەو کەسانە دیاری بکرێت کە کچان خەتەنە دەکەن.
هەروەها رێكخەری پڕۆژەكە ئاماژەی بەوەکرد کە دیاردەی خەتەنەكردنی كچان لە هەرێمی كوردستان بەردەوامە و هەموو هەولێك بۆ نەهێشتنی دیاردەكە دەدرێت، چونكە كاریگەری زۆر خراپی بۆ سەر جەستە و دەروونی كچان و ژنان هەیە.
