نزیكەی نیوەی گوندە داگیركراوەكانی كۆبانێ ئازاد كراون
عەمید موسلیح زێباری رایگەیاند، جگە لە شاری كۆبانێ تیرۆریستانی داعش نزیكەی 300 گوندی سنوری ئەو شارەیان داگیر كرد بوو، دوای ئازادكردنەوەی كۆبانێ، ئێستا پێشڕەویەكانی پێشمەرگەو شەڕڤانان بۆ ئازادكردنەوەی گوندەكان درێژەی هەیە.
راشیگەیاند، تا ئێستە پتر لە 150 گوندی سنوری كۆبانێ ئازاد كراون و لەتیرۆریستانی داعش پاك كراوەتەوە، لەرۆژهەلات و باكوری رۆژئاوای كۆبانێ شەڕڤانان و پێشمەرگە بە درێژایی پتر لە 30كم تا 40كم پێشڕەوی كردوە، واتە پتر لە نیوەی گوندە داگیركراوەكان ئازاد كراون.
