كۆنگرەی ئایندەی كوردی ئێزدی و مەسیحیەكان لەهەولێر دەستی كرد
مەریوان نەقشبەندی ئەندامی لیژنەی ئامادەكاری كۆنگرە راگەیاند، لەكۆنكرەی ئایندەی كوردی ئێزدی و مەسیحیەكان و پێكهاتەكانی تر كە دوو رۆژ بەردەوام دەبێ، باس لە ئایندەی ئێزدی و مەسیحیەكان دەكرێ.
هەروەها گوتی، لەو كۆنگرەیەدا نوێنەرانی 30 وڵاتی جیهان بەشدارن لەگەڵ ئەو هاونیشتمانانەی كە زەرمەندی یەكەم بوونە لەدەستی داعش بەشدارن.
ئەوەشی خستەروو، پێشنیازە گەڵالەكراوەكان ئاراستەی كۆنگرەی داهاتوو دەكرێ كە بڕیار وایە 17ی ئەم مانگە لەجنێفی پایتەختی وڵاتی سویسرا بۆ هەمان مەبەست بەڕێوەبچێ.
