سه‌رۆك بارزانى: ئه‌و چه‌كانه‌ى وه‌رمانگرتوون، كاریگه‌ر بوون
له‌باره‌ى ئه‌و چه‌كانه‌ش كه بۆ هه‌رێمى كوردستان نێردراون، سه‌رۆك بارزانى گوتى : ئه‌و چه‌كانه‌ى وه‌رمانگرتوون كاریگه‌ر بوون و ئه‌مڕۆش به‌ڵێنى چه‌كى زیاترمان پێدراوه .
له‌باره‌ى بوونى ئاواره و په‌نابه‌رانیش له هه‌رێمى كوردستان، سه‌رۆك بارزانى رایگه‌یاند : هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له زیاتر له یه‌ك ملیۆن و شه‌شسه‌د هه‌زار په‌نابه‌ر كردووه و ئه‌مه‌ش بارودۆخێكى سه‌ختى دروست كردووه .
له وه‌ڵامى پرسیارێكیش له‌باره‌ى مافى خه‌ڵكى كوردستان و سنووره‌كان و رێككه‌وتنى سایكس بیكۆ، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند : دواى سه‌د ساڵ له ڕێككه‌وتنى سایكس بیكۆ ، ئه‌م دابه‌شكاریه مافه‌كانى خه‌ڵكى پێشێل كردووه و ده‌بێت ئه‌م دابه‌شكاریه له سه‌ر خواستى گه‌لانى ناوچه‌كه ڕێكبخرێته‌وه .
له‌باره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵ، سه‌رۆك بارزانى رایگه‌یاند : له‌گه‌ڵ عه‌بادى ڕێككه‌وتووین په‌یوندى به‌رده‌واممان هه‌بێت .
