مەخموور.. شکستی داعش بۆوتە ھۆی نەمانی جموجۆلیان

مەخموور.. شکستی داعش بۆوتە ھۆی نەمانی جموجۆلیان
جێگری فەرماندەی میحوەری مەخموور ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، دوای شکستەکەی رۆژی ھەینی رابردوو، داعش لە سنورەکە بێدەنگبووە و ھیچ جولەیەکی ئەوتووی نەماوە.

زریان شێخ وەسانی، جێگری فەرماندەی میحوەری مەخموور بە پەیامنێری راگەیاند: لە سنوری میحوەری مەخموور و ناحیەی باقرت، پێشمەرگە بەردەوام لە ئامادەباشیدایە بۆ وەڵامدانەوەی ھێرشی تیرۆرستان و دوای ھێرشەکەی شەوی ھەینی رابردوو، داعش ھیچ جولەیەکی نەماوە لەو سنورە.

شێخ وەسانی روونیکردەوە، بەردەوام فڕۆکە جەنگیەکانی ھاوپەیمانان لە ئاسامانی ناوچەکە بوونیان ھەیە، ئەوەش بۆ ئەوەی ھەرکاتێک داعش جولە بکات یان خەریکی داڕشتنی پیلانبێت بۆ سەر پێشمەرگە بوردۆمانیان بکات.
Top