فەرماندەیی بارزان دەستی خۆی وەشاند و زیاتر لە 30 تیرۆرستیان كوشت
سەرچاوەیەك لە فەرماندەی بارزان بە ئاژانسی پەیامنێری راگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ هێزەكانی فەرماندەیی بارزان هێرشیانكردە سەر گوندی شەهیەی سەربە ناحیەی وانكێ، دوای ئەوەی بۆماوەی سێ رۆژ ژمارەیەك تیرۆرستی داعش خۆیان لەناو گوندەكە حەشاردابوو، توانیان سەرجەم تیرۆرستانی ناو گوندەكە بكوژن و كۆنتڕۆڵی بكەن.
سەرچاوەكەی فەرماندەی بارزان ئەوەشی خستەڕوو، لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا بە چەكی پێشمەرگە و بۆردۆمانی فڕۆكە جەنگیەكانی هاوپەیمانان هەژدە تیرۆرست لەناو گوندی شەهیە كوژراون و ئەمڕۆش 10 تەرمی چەكدارانی داعش كەوتووتە دەست پێشمەرگەكانی فەرماندەی بارزان، جگە لەناوبردنی ژمارەیەك ئۆتۆمبێڵی بۆمبڕێژكراوی تیرۆرستانی داعش.
