دوو سەرکردەی داعش کوژران... یەکێکیان زۆر نزیکە لە ئەمیری داعشەوە

 دوو سەرکردەی داعش کوژران... یەکێکیان زۆر نزیکە لە ئەمیری داعشەوە
لە ئاکامی بۆردوومانەکانی فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان، بۆ سەر مۆڵگەکانی داعش لە مووسڵ، دوو سەرکردەی باڵای داعش کوژراون، کە یەکێکیان زۆر نزیک بووە لە ئەمیری داعشەوە.
بەرپرسی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستانی مووسڵ (عیسمەت رەجەب)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "داعش چەندین بینای لە قەزای بەعاج تەقاندەوە، لەوانە بینای قایمقامیەت و بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیس و ئەنجوومەنی شارەوانی و پۆلیسی فریاکەوتن، ئەمەشی لە ڕێگەی بۆمبی چندراوه‌وه‌ تەقاندووەتەوە."
(عیسمەت ڕەجەب) گوتیشی، سەرکردەیەکی باڵای داعش کە بەرپرسی ھێزی تایبەت و، زۆر لە ئەمیری داعشەوە نزیک بووە، بە ناوی (سەلمان ئەبووخاسە) لە مووسڵ لە ئەنجامی بۆردوومانەکانی فڕۆکە جەنگییەکان کوژرا.
بەرپرسی لقی چواردە ڕوونیشی کردەوە، ھەر لە ئەنجامی بۆردوومانەکانی فرۆکە جەنگیەکانی ھاوپەیمانان لە مووسڵ بۆ سەر مۆڵگەکانی داعش، سەرکردەیەکی دیکەی داعش بە ناوی (ئەبووسەلمان) کە بەرپرسی دەزگا ئیدارییەکان بووە لە مووسڵ و، دەورێکی باڵای لە کوشتنی ژمارەیەکی زۆری ھاووڵاتیانی سڤیلدا ھەبووە کوژراوە.
ئەوەشی خستەڕوو، بەیانیی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان مۆڵگەکانی داعشیان لە مووسڵ بۆردوومان کردووە، لە ئاکامدا ژمارەیەکی زۆری تیرۆریستانی داعش کوژراون و، بریندار بوون.
Top