خەبات.. بەهۆی کەوتنەخوارەوەی گوللەهاوەنێک هاونیشتمانییەک گیانیلەدەستدا

 خەبات.. بەهۆی کەوتنەخوارەوەی گوللەهاوەنێک هاونیشتمانییەک گیانیلەدەستدا
داعش گوللە هاوەنێکی ئاراستەی قەزای خەبات کردووە و بووەتە هۆی کوژران و برینداربوونی حەوت کەس.

سەرچاوەیەک لە دژەتیرۆری خەبات رایگەیاند، چەکدارانی داعش گوللەهاوەنێکیان ئاراستەی قەزای خەبات کردووە.

بەپێی گوتەی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی خەبات، بەهۆی کەوتنەخوارەوەی ئەو گوللە هاوەنە لە ناوەندی قەزای خەبات، هاونیشتمانییەک گیانیلەدەستداوە و شەش کەسی دیکەش برینداربوون.

قەزای خەبات 35 کیلۆمەتر لە شاری هەولێر دوورە و کەوتووەتە بەری رۆژئاوای و لەسەر رێگای هەولێر-موسڵە.





رووداو
Top