سەرچاوەیەک: پێشمەرگە شارەدێی وانکێ و ئاسکی موسڵی کۆنتڕۆلکردووە
ئەو سەرچاوەیەی پێشمەرگە راشیگەیاند، كە هێرشەكەی پێشمەرگە لە هەردوو دیوی رۆژهەڵات و رۆژئاوای بەنداوی موسڵ بەردەوامە.
هێڤیدار ئەحمەد، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە دەڤەری زوممار رایگەیاند هێزەکانی پێشمەرگە لەو هێرشەیاندا، کە بە پاڵپشتی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان ئەنجامدراوە، چەکی زۆر قورسیان بەکارهێناوە.
سەبارەت بە زیانەکانی داعش لەو شەڕەدا گوتی، تاوەکو ئێستا 15 چەکداری داعش کوژراون. ئاماژەی بەوەشکرد کە لە ریزی هێزی پێشمەرگەش 4 پێشمەرگە بریندارن.
رووداو
