وەزارەتی پەروەردە 1070 مامۆستای دیکە دادەمەزرێنێت
فاتیح مەولەوی زادە، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، دامەزراندنەكان بەشێوەی گرێبەست دەبێت و لە چوارچێوەی ئەو 4000 پلە وەزیفییەدا دەبێت كە پێشتر راگەیێنرابوو، چونكە پێشتر 2930 مامۆستا دامەزرابوو ئێستاش 1070پلەی وەزیفی دیكە ماوە.
گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە روونیشكردەوە كە هەموو دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان جگە لە توێژەرانی كۆمەڵایەتی و دەروونی و دەرچووانی زمانەكانی (توركی، فەڕەنسی و فارسی) دەتوانن فۆڕمی دامەزراندن پڕبكەنەوەو "ئەو دەرچوقانەی پێشتر فۆڕمیان پڕكردبۆوە، بەڵام دەرنەچوون، دەتوانن دووبارە فۆڕم پڕبكەنەوە".
ناوبراو باسی لەوەشكرد گرێبەستی دامەزراندنەكان تا مانگی 9ی ئەمساڵ دەبێت بۆشی هەیە نوێ نەكرێتەوە.
رووداو
